بە پێی هەواڵێک کە ئەمڕۆ سێ شەممە ٢١ی ئۆگۆستی ٢٠١٨ کەمپەینی بەرگری لە ڕامین حسێن پەناهی بڵاوی کردوەتەوە، دایە شەریفە دایکی ڕامین حسێن پەناهی داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات بە هانایانەوە بچن.
دایە شەریفە لەو داواکارییەی وتوویەتی :" هەر ئێستا ڕامینم بینی، بۆ لە سێدارەدان گوێزراوەتەوە بۆ ئێرە " بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج " ڕامین لە باری جەستەییەوە لە دۆخێکی نالەباردایە و نەخۆشە، تەنها ئازاربەخشیان پێداوە. خەڵکینە فریامان کەون. دەیانهەوێت ڕامین لە سێدارە بدەن."
ڕامین حسێن پەناهی چالاکی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی سنە دەستبەسەر بوو، چەند شەو لەوە پێش کوت وپڕ و بە بێ ئاگاداری بنەماڵە و پارێزەرەکانی گوێزرایەوە بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە