وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت، تاران دەبێ ئاگاداری هەڵسوکەوت و سیاسەتەکانی خۆی بێت و هۆشداریەکانی ئیسرائیل بە جددی وەربگرێت.
ڕۆژنامەی جیرۆزالیم پۆست، لە سەر زاری ئاڤیگدۆر لیبرمەن، وەزیری بەرگری ئیسرائیل بڵاویکردۆتەوە: ئێران و هاوپەیمانانی لەوەی ئەنجامی دەدەن بەرپرسیارن و دەبێ بیر لە کاردانەوەکانی ئەم جۆرە سیاسەتانەی خۆیان بکەنەوە.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەروەها دەڵێت، ئێران باشتر وایە هێزی خۆی و هاوپەیمانانی تاقی بکاتەوە.
لیبرمەن هۆشداری دەداتە ئێران و دەشڵێت “سوپای وڵاتەکەی دەتوانێ بە باشترین شێوە بەرگری لە خۆی بکات و هاوکات لە چەند بەرە بجەنگێ”.
ئەم لێدوانە توندەی لیبرمەن دوای ئەوە دێت، کە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی ئەپریل، لە میانەی ووتارێکدا لە کۆنفڕانسێک لە تەل ئەبیب ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل ئامادەی هەر جۆرە هەڕەشەیەکە، کە لە لایەن ئێرانەوە دەکرێتە سەری.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە