ئیسرائیل لەگەڵ یەکەمین وڵاتی باشووری کەنداو گرێبەستی سەربازی واژۆ کرد

ئیسرائیل لەگەڵ یەکەمین وڵاتی باشووری کەنداو گرێبەستی سەربازی واژۆ کرد

پەیامی کورد... ئیسرائیل لەگەڵ یەکەمین وڵاتی باشووری کەنداو گرێبەستی سەربازی واژۆ کرد

دوای تێپەڕینی یەک ساڵ لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان بەحرەین و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، دەوڵەتی ئیسرائیل لەگەڵ بەحرەین وەک یەکەمین وڵاتی ناوچەکە گرێبەستی نیزامیی واژۆ کرد.

ئەو گرێبەستە لە دیداری نێوان "بنی گانتس" وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و "حەمەد بن عیسا" پاشای بەحرەین واژۆ کراوە.

"گانتس" وتوویەتی: ''دوای یەک ساڵ لە پەیمانی ئیبراهیم ئێمە گرێبەستێکی گرنگی نیزامیمان واژۆ کردووە کە ئەمنییەتی هەر دوو وڵات بەهێز دەکات".

ئەو گرێبەستە دوای ئەوە واژۆ کراوە کە لە سەرەتای ساڵی زایینییەوە هەتا ئێستا چەندین جار لەلایەن حووسییەکانی یەمەنەوە هێرش کراوەتە سەر ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.

دوای ئەوەیکە بەحرەین پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە، ڕژێمی ئێران هەڕەشەی لە بەحرەین کرد کە ئەو وڵاتە دەبێت تاوانێکی قورس بداتەوە.

ئەو گرێبەستە بۆ کۆنترۆڵکردن و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڕژێمی ئێران لە ناوچەکەدایە.

ڕژێمی ئێران لە ڕێگای گرووپەکانی خۆی لە وڵاتانی ناوچەکەدا هێرش دەکاتە سەر وڵاتانی دیکە، بە تایبەتی لە دەریاکاندا نائەمنیی بۆ کەشتییە بارهەڵگرەکان دروست دەکات.

لە ئێستادا ناوگانی پێنجەمی ئەمریکا بۆ پاراستنی کەشتییە بارهەڵگرەکان لە کەنداو جێگیرە.

ئیسرائیل لە هەوڵدایە کە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ عەرەبستان و عێراق ئاسایی بکاتەوە و دژی دزەکردنی ڕژێمی ئێران لە ناوچەدا کار بکات.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە