ئیسرائیل ژمارەی کڵاوە ئەتۆمییەکانی خۆی بۆ ٩٠ حاڵەت زیاد دەکات

ئیسرائیل ژمارەی کڵاوە ئەتۆمییەکانی خۆی بۆ ٩٠ حاڵەت زیاد دەکات

پەیامی کورد     ...   ئیسرائیل ژمارەی کڵاوە ئەتۆمییەکانی خۆی بۆ ٩٠ حاڵەت زیاد دەکات  

ڕاپۆرتی ناوەندی نێودەوڵەتی لێکؤلینەوەکانی ئاشتی ستۆکهۆڵم ئاشکرای کرد : ئیسرائیل ژمارەی کڵاوە ئەتۆمییەکانی خۆی لە ساڵی ڕابردوودا لە ٨٠ کڵاوە وە بۆ ٩٠ کڵاوە لە ساڵی ٢٠٢٠ زیاد کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئارتی ، ئەم ناوەندە لە ڕاپۆرتی خۆیدا کە دوێنی بڵاوی کردوەتەوە ڕایگەیاندووە : ژمارەی کلاوە ئەتۆمییەکانی ٨ وولاتی ئەتۆمی ، ڕووسیا ، ئەمریکا ، فەرەنسا ، بەریتانیا ، چین ، هێند ، پاکستان و کۆریای باکوور هاوڕا لەگەڵ ئیسرائیل لە ١٣٨٦٥ کڵاوە لە ساڵی ڕابردووەوە بۆ ١٣٤٠٠ کڵاوە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا کەمی کردووە .

لەم ڕاپۆرتەدا بە ئاماژەدان بەوەی کە ٣٧٢٠ کڵاوەی ئەتۆمی لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان جێگیر کراون کە ١٨٠٠ حاڵەتی ئەوانە لە حاڵەتی ئامادەباشیدان ، لە بەردەوامیدا ووتی : کەم کردنەوەی ژمارەی گشتی چەکە ئەتۆمییەکان لە جیهان دا بە هۆی ڕێکەوتننامەی بەربەست کردنی چەکی ئەتمی نێوان ئەمریکا و ڕووسیایە کە ئەڵبەتە ئەم دوو ووڵاتە زیاتر لە ٩٠٪ لە چەکگەلی ئەتۆمی جیهان یان لە بەردەستدایە 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە