ئیسرائیل کەناڵی جەزیرە دادەخات

ئیسرائیل کەناڵی جەزیرە دادەخات

پەیامی کورد... ئیسرائیل کەناڵی جەزیرە دادەخات

حکومەتی ئیسرائیل، بڕیاری داخستنی نووسینگەی تەلەڤزیۆنی کەناڵی جەزیرەی قەتەریی دا بە هۆی ئەوەی مەترسی لەسەر ئاسایشی ئیسرائیل دروست کردووە.

لە هەواڵێکدا کە لە میدیای فەرمی ئیسرائیل KAN دا بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ حکومەتی ئیسرائیل ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر داخستنی کەناڵەکە کە مەترسیی لەسەر ئاسایشی دەوڵەت دروستکردووە.

ئاماژە بەوە کرا کە لە ژێر ڕۆشنایی بڕیارەکەدا دەکرێت نووسینگەکانی جەزیرە لە ئیسرائیل دابخرێن و دەستیش بەسەر کەلوپەلەکانیدا بگیرێت.

لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە بەرپرسانی ئیسرائیلی ئاماژەیان بەوە کردووە پەخشی جەزیرە سەربازان و هاووڵاتیانی ئیسرائیلی خستووەتە مەترسییەوە.

هێشتا تەلەڤزیۆنی جەزیرە هیچ ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بڕیارەکەی حکومەتی ئیسرائیل بڵاونەکردووەتەوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە