دوا بە دوای سەفەرکەی بێنی گانتس وەزیر بەرگری ئیسرائیل بۆ ووڵاتی مەغریب سەرچاوەیەکی ئەمنییەتی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە ئیسرائیل و ئەم ووڵاتە ئەفریقییە مانۆڕگەل و نەمایشگەلێکی هاوبەشی نیزامی و سەربازی بەڕێوە دەبەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک گانتس لە ماوەی سەفەری دوو ڕۆژەی فەرمی خۆیدا بۆ ووڵاتی مەغریب کە دوێنێ پێنجشەممە بە کۆتا گەیشتووە دوو ڕێکەوتننامەی لە بوارەکانی بەرگری و فرۆشتنی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان و چەک بەم ووڵاتەی واژوو کردووە .
ئەم سەرجاوەیە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە ڕایگەیاندووە : " لە ئێستادا کاتی مانۆڕ و نەمایشی هاوبەش لە نێوان ئەرتەشی ئیسرائیل و مەغریب کە ئەرتەشی ئەمریکا ش لەو نەمایشەدا ئامادە دەبن دەستەبەر کراوە .
سەرچاوەکە هەروەها ووتی : " پەیوەندی گەلی سەرەتایی نێوان ئەفسەرانی ئەرتەشی ئیسرائیل و هاوتاکانیان لە فەرماندەیی ئەرتەشی مەراکش ئەنجام دراوە .
ئەم سەرچاوە ئەمنییەتییە کاتی دەستپێکردنی ئەم مانۆڕ و نەمایشە سەربازییە هاوبەشی دیاری نەکردووە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە