پەیامی کورد... ئیسرائیل پێشبینی دەکات کە ئێران هێرشی بکاتە سەر
سوپای ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی سوپای ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دەکات.
دەستەی ڕادیۆی ئیسرائیل (کان) بڵاوی کردووەتەوەە، دەزگای بەرگریی وڵاتەکەی پێشبینی دەکات ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.
کان ئاماژەی بە تەقاندنەوەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە نزیک بنکەی سەربازیی هەریر لە هەرێمی کوردستان کردووە و ڕایگەیاندووە: "بڕیار بووە ئەو دوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە ئیسرائیل بتەقێندرێنەوە".
هەر وەک دەستەکە بڵاوی کردووەتەوە، سوپای ئەو وڵاتە ئامادەکاری بۆ هێرشی پێشبینیکراوی ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە