پەیامی کورد ... ستێڤ مێنوچین وەزیری خەزێنەداری دەوڵەتی ترامپ: تووندوتیژییەکان لە کاپیتۆڵ قەبووڵ نەکراون
ستیڤ مێنۆچین کە یەکێک لە وەفادارترین ئەندامانی کابینەی دۆنالد ترامپ ە تووندوتیژییەکانی کاپیتۆڵی مەحکوم کرد.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، بێنیامین ناتانیاهوو کە هاوپەیمانی سەرەکی دۆناڵد ترامپ لە ناوچەکە هەژمار دەکرا لە کاردانەوەی بە ڕووداوەکانی کۆنگرە ئەم کارەی کاریکی وەحشیگەرانە ناو برد و داوای لە هەمووان کرد هێرشەکان بۆ سەر باڵەخانەی کۆنگرەی ئەمریکا مەحکووم بکەن
لە لایەکی دیکەوە مێنۆچین کە سەردانی ئیسرائیلی کردووە لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەنووسی دا لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو ڕایگەیاند، دەبێ تووندوتیژییەکان ڕابگیرێن. دێموکراسی سەردەکەوێت لەبەر ئەوەی دامەزراوە دێموکراتیکەکانی ئێمە زۆر بەهێزن و بەهێزیش دەمێنێتەوە . نەتەوەی ئێمە دەبێ ئێستا یەکگرتوو بێت تاکوو لە ڕێکارەکانی دیمۆکراتی ووڵاتەکەمان پاڵپشتی بکەن . هەروەها ووتی من دەگەڕێمەوە واشینتۆن تاکوو کاری گواستنەوەی هێز و دەسەڵاتی لە وەزارەتخانەکەی خۆمەوە جیبەجێ بکەم
مێنۆچین بە یەکێک لە کەسە وەفادارەکانی ترامپ دەناسرێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە