18 هەزار ئەفغانی وەك پەنابەر ڕوو لە ئەمریكا دەكەن

18 هەزار ئەفغانی وەك پەنابەر ڕوو لە ئەمریكا دەكەن

پەیامی کورد … 18 هەزار ئەفغانی وەك پەنابەر ڕوو لە ئەمریكا دەكەن

 

18 هەزار هاووڵاتی ئەفغانستان كە لەگەڵ سوپای ئەمریكا هاوكارییان كردووە ڤیزای تایبەتی پەنابەرانیان پێدەدرێت و ڕوو لە ئەمریكا دەكەن.

 

پاش ئەوەی ئەمریكا بڕیاریدا هێزەكانی خۆی لە ئەفغانستان بكشێنێتەوە، چارەنووسی 18 هەزار هاووڵاتی ئەفغانی كە هاوكاری سوپای ئەمریكایان كردووە كەوتۆتە مەترسییەوە، هەر بۆ ئەمریكا ڤیزای تایبەتی پەنابەرییان پێدەبەخشێت و 18 هەزار كەسە وەك پەنابەر ڕوو لە ئەمریكا دەكەن.

 

چەكدارانی تالیبان وەرگێڕێكی ئەفغان بە ناوی سوهەیل پەردیس كە وەك وەرگێڕ لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكا كاریكردووە، سەری بڕی و ئەمەش مەترسی خستۆتە ناو ئەو ئەفغانانەی كە هاوكاری سوپای ئەمریكایان كردووە.

 

 لەنزیك كابولی پایتەخت سوهەیل لە دەستی چەكدارانی تالیبان ڕادەكات و پاشان تەقەی لێدەكرێت و بە برینداری لە ئۆتۆمبێلەكەی دادەگیرێت و بە زیندووی سەریان بڕی.

 

تالیبان بڕیاریداوە هەرهاووڵاتییەكی ئەفغانی كە هاوكاری هێزەكانی ئەمریكایان دابێت سزا دەدات.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە