پەیامی کورد ... هەر یەک لە الاعرەجی و الاسدی دەبنە ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی و سەرۆکی دەزگای ئەمنییەتی نەتەوەیی عێراق
سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق ، بەرپرسانی نوێی دوو پۆستی گرینگی ئەمنییەتی ئەم ووڵاتە کە پێشتر لە سەر شانی سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیجی خەڵک بوو پەسەند کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراق INA هەندێک سەرچاوە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ڕایانگەیاند کە " موستەفا کازمی " ، سەرۆکوەزیرانی و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەو ووڵاتە " عەبدۆلغەنی الاسدی " و قاسم الاعرەجی " بە ڕێز بۆ پۆستی سەرۆکی دەزگای ئەمنییەتی نەتەوەیی و ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ڕاسپارد و پەسەند کرد .
لە هەمان حاڵدا ، میدیا جۆراوجۆرەکانی عێراق یش لە هەندێک سەرچاوە لە دەفتەری سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتەوە ڕایانگەیاندووە کە کازمی ، چالاکییەکانی " فالح الفیاض " سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیجی مەردمی " حەشدی شەعبی " وەکوو ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی و بەرپرسی کاروباری دەزگای ئەمنییەتی نەتەوەیی کۆتایی هێناوە تاکوو الاسدی و الاعرەجی ببنە بەرپرسانی نوێی ئەم دوو پۆستە .
هەروەها میدیا جیاوازەکانی عێراق وێنەی نامەیەک لە دەفتەری سەرۆکوەزیرانی عێراقیان بڵاو کردوەتەوە کە ئەمڕۆ دەرکراوە ، و واژووی رائد جووحی سەرۆکی دەفەتەرەکەی لەسەرە و لەم نامەیەدا هاتووە بەنابە پێویستی بەرژەوەندییە گشتییەکان و بە پشت بەستن بە ڕەزامەندی سەرۆکوەزیران لە پێی ئەو ئیختیاراتەی ڕاسپێدراوە بە ئەو لە یاسای بنەڕەتی دا و یاسای جێبەجێ کردن ، بڕیار درا کە کارەکانی الفیاض بۆ ئەنجامدانی پێشەوە نردنی کاروباری دەزگای ئەمنییەتی نەتەوەیی کۆتایی پێبێت ، الاسدی ڕاسپێدراوی ئیدارەی سەرۆکایەتی ئەم دەزگایەیە و ئەم فەرمانەش لەکاتی دەرکردنییەوە جیبەجێ دەکرێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە