پەیامی کورد ... فڕۆکە موسافرییەکەی ئیستانبول ١٥٨ بریندار و کوژراوی لێکەوتەوە .
لە ڕووداوکەی دوێنێی فڕۆکەخانەی سەبیحە گوکچی لە ئیستانبول دوای هاتنەوە خوارەوەی فڕۆکەی پێگاسووس بە قورسی توانیویەتی کۆنترۆڵ بکرێت و لە باندی فڕۆکەخانەکەی دەرچوو ە کە ئەمە بوو بە هۆکاری گیان لە دەستدانی نەفەرێ و بریندار بوونی ١٥٧ کەسی دیکە .
بە پێی زانیارییەکان ، وەزیری تەندرووستی تورکیا ، فەخرەددین کدجا سەبارەت بە ڕووداوی ڕۆژی ڕابردوو دەرچوونی فڕۆکە لە باندی فڕۆکەخانە ، فڕۆکەی بووینگی ٧٣٧ ڕایگەیاند : کەسێک گیانی لە دەستداوە و ١٥٧ کەسی دیکەش بە هۆی هاتنە خوارەوەی قورسی فڕۆکەکە تووشی برین بوونە .
پێشتر قائیمقامی ئیستانبوڵ ڕاگەیاندووە ئەم فڕۆکەیە بە هۆی خراپی باری کەش و هەوا بە قورس دابەزیوە .
لە کۆی گشتی ١٧٧ سەرنشینی فڕۆکەکە١٥٧ یان تووشی برینداری بوونە و کەسێکیش گیانی لە دەستداوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە