پەیامی کورد .... ٥٩١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٤٦١ چاکبوونەوە و ٢٤ گیان لە دەستدان تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٩٤ حاڵەت لە هەولێر، ٨٧ حاڵەت لە سلێمانی، ٢٥٩ حاڵەت لە دهۆک، ٢٨ حاڵەت لە گەرمیان و ٢٣ حاڵەتلە هەڵەبجە بووە.
هەروەها، ٤٦١ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە و ٢٤ حاڵەتی گیان لە دەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە هەشت حاڵەت لە هەولێر، سێ حاڵەت لە سلێمانی، دوو حاڵەت لە گەرمیان، یەک حاڵەت لە راپەڕین و هەشت حاڵەت لە دهۆک تۆمار کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە