ناوەندی مافی مرۆڤی سورریا لە ڕاگەیندراوێکدا ، ڕایدەگەینێت لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی و مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا ڕۆژی پێجشەممە ١١ پاسداری سەر بە سوپای قودسی ئێران لەو ووڵاتە کوژران .
ڕامی عەبدولڕەحمان ووتەبێژی ئەو ڕێکخراوە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فرانس پرێس ڕایگەیاند " لەو هێرشەدا لانیکەم ٢٧ کەس کە ١١ کەسیان ئێرانین و ١٠ی دیکەشیان سەر بە نەتەوەی دیکەن ٢ ٦ کەسی دیکەشیان سوورین کوژران .
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو کە هێزی ئاسمانیئەو ووڵاتە بە هاوکاری ناوەندە مووشەکییەکانیان توانیویانە دەیان بنکە و بارەگا و ناوەندی سەر بە سوپای قودس و پاسداران لە سووریادا خاپوور بکەن .
سوپای ئیسرائیل هەروەها وتوویەتی کە ئەم خاپوور کردنە ووڵامی ئەو چەند ڕاکێتەیە کە سوپای قودسی ئێران ئاراستەی بەرزاییەکانی جۆلانی کردبوو ، و ناتانیاهوش لە لێدوانێکدا ووتی : ئێمە هەموو ئەو ڕاکێتانەمان بە ئاسمانەوەتەقاندەوە و نەمانهێشت بکەونە سەر خاکی ئیسرائیل .
شایەنی باسە ، پێنج ناوەندی دژە فڕۆکە و مووشەک شکێنی سووریا لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا تێک شکێندراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە