پەیامی کورد... ماڵپەڕی ڕێکخراوی فەرهەنگ و پەیوەندیی ئیسلامیی ڕژێمی ئێران هەک کرا
ماڵپەڕ و ناوەندەکانی ڕژێمی ئێران یەک بە دوای یەک هەک دەکرێن کە لە نوێترین حاڵەتدا، گرووپێکی سایبێری بە ناوی ''شۆڕش هەتا ڕووخان'' سەر بە ڕێکخراوی ''موجاهیدینی خەڵق'' باسی لەوە کردووە کە ماڵپەڕی ڕێکخراوی ''فەرهەنگ و پەیوەندیی ئیسلامی''ی هەک کردووە و دەستی بە ٢٠٠ هەزار فایل و بەڵگەنامە گەیشتووە.
موجاهیدینی خەڵق لە ماڵپەڕی خۆیدا نووسیویەتی کە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی پووشپەڕ، ڕێکخراوی فەرهەنگ و پەیوەندی ئیسلامیی ڕژێم هەککرانی ماڵپەڕەکەی پشتڕاست کردووەتەوە.
هەر چەند ڕێکخراوی بەناو ''فەرهەنگ و پەیوەندیی ئیسلامی'' بە بەشێک لە وەزارەتی ئیرشادی ئیسلامیی ڕژێم دادەنرێت، بەڵام بەهۆی گرنگیی کاروبارەکانی لە ڕاستیدا سەر بە نووسینگەی خامنەییە.
ئەمە نموونەیەکی دیکە لە دزەکردن لە ناوەندەکانی ڕژێمی ئیسلامیی ئێرانە کە کۆمەڵێک لە هێرشە سایبێری و تەقینەوە و کوشتنی مۆرەکانی ڕژێم لە خۆ دەگرێت و نیشان لە کەلێنی ئەمنییەتی گەورە لە دەزگا ئەمنییەکانی ڕژێم دەدات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە