نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد     ...    بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ٠٩ی ٢٠٢٠  بە هۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهان، هیوای وەبەرهێنەران لەبارەی بووژانەوەی خواستی جیهانی لەسەر نەوتی خاو کەمیکردوە، بەوهۆیەشەوە نرخەکەی روی لە دابەزین کردوە.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٢٥ سەنت دابەزی، کە دەکاتە ٠.٦%ی نرخەکەی و لەدوایین مامەڵەدا بە ٣٩.٥٣ دۆلار فرۆشرا.
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی ٢٨ سەنت دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە دواین مامەڵەدا بە ٣٦.٤٨ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، بەوەش نرخەکەی بەڕێژەی ٠.٨% کەمیکردوە.

بەهۆی بەرزبونەوەی بەردەوامی ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە بەریتانیا، ئیسپانیا و چەندین ویلایەتی ئەمریکا، نرخی نەوتی خاو دابەزیوە بۆ کەمترین ئاست کە لە سێ مانگی رابردوودا تۆماریکردبێت.

هەرچەندە ووڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک+ درێژەیان بە پابەندییەکانی خۆیان بە رێککەوتننامەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت داوە، کە پاڵپشتییەکی سەرەکی نرخی نەوت بو لە پێنج مانگی رابردوودا،  بەڵام تا ئێستا هیچ گەشبینییەک لەبارەی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو لە داهاتوودا نابینرێت ئەوەش وایکردوە نرخەکەی بەردەوام روو لە دابەزین بکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە