پەیامی کورد ... ئەمریکا هەڕەشە لە ژاپۆن دەکات .
ترامپ داواکاری چوار بەرابەر بوونی تێچووی بەرگری لە ژاپۆن بوو .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە بڵاوکراوەی " کیۆدۆ " ویلایەتەیەکگرتووەکان داواکاری چواربەرابەر کردنی تێچووی ئامادەبوونی سەربازەکانی ووڵاتەکەیەتی لە ژاپۆن . لەم بارەوە بە چەند خاڵێک لە کتێبەکەی جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری پێشووی ئەمنییەتی نەتەوەیی سەرۆککۆماری ئەمریکا ئاماژەکراوە کە بە پێی ئەوە ویلایەتەیەکگرتووەکان لە کاتی سەفەرەکەی ساڵی ڕابردووی دۆناڵد ترامپ بۆ زیادکردنی تێچووی بنکە و پایەگاکانی سەربازی ئەمریکی جێگیر لە ژاپۆن تاکوو ٨ میلیارد دۆلار پافشاری کردووە .
دۆناڵد ترامپ داواکاری چوار بەرامبەر بوونی تێچووی ئامادەبوونی سەربازانی ووڵاتەکەی لە ژاپۆن بووە . لە ئێستادا ٥٤ هەزار سەربازی ئەمریکی لە ژاپۆن جێگیرن و بەرواری ڕێکەوتنی واشینتۆن و تۆکیۆ دەربارەی دەستەبەرکردنی تێچووەکانی ئەم ئامادەبوونە لە مانگی مارسی ساڵی داهاتوو ٢٠٢١ بە کۆتایی دێت .
ترامپ هەڕەشەی کردووە ئەەگەر ئەم داواکارییە جێبەجێ نەکرێت ، سەربازەکانی بە تەواوەتی لە ژاپۆن دەباتە دەرەوە . تاکوو ئیستا دەوڵەتی ژاپۆن بە شێوەی فەرمی دەنگۆی ئەم هەواڵە کە ئەمریکا فشاری خستووەتە سەر بۆ زیاد کردنی تێچووی بنکەکانی ئەمریکای پشتڕاست نەکردووەتەوە و بە درۆ زانیوە .
جێگیر بوونی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ژاپۆن بەشێک لە هاوکارییە ئەمنییەتییەکانی هەر دوو ووڵاتە .نێوێک لە سەربازانی ئەمریکی جێگیر لە ژاپۆن لە بنکەکانی سەربازی لە جەزیرەی ئۆکیناوا بوونیان هەیە کە لە بابەتی نزیکی بە تایوانەوە ، گرینگییەکی ستراتیژی هەیە . ئەمریکا جەختی کردووەتەوە کە هاوپەیمانەکانی باشتر وایە پارەیەکی زیاتر بۆ بابەتی بەرگری لە خۆیان ڕادەست بکەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە