سزاکانی سەر ئێران کەوتنەوە بواری جێبەجێکردنەوە

سزاکانی سەر ئێران کەوتنەوە بواری جێبەجێکردنەوە

پەیامی کورد ... سزاکانی سەر ئێران کەوتنەوە بواری جێبەجێکردنەوە

 

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكاڕایگەیاند کە سزاكانی سەر ئێران جارێكی دیكە كەوتنەوە بواری جێبەجێكردنەوە و  بە نیسبەت ڕەچاو نەکردنی ھۆشداریش دەداتە وڵاتان.

 

مایك پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠ی ئەیلوول، لە چەند تویتێكدا رایگەیاند، سزاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سەر ئێران جارێكی دیكە كەوتنەوە بواری جێبەجێكردنەوە، ھۆشداری سزادانیشی دایە وڵاتان، ئەگەر بیانەوێت رێگری لە جێبەجێكردنی ئەو سزایانە بۆ سەر ئێران بكەن.

 

 ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر وڵاتێكی ئەندام لە نەتەوە یەكگرتووەكان بیەوێت ئەركەكانی جێبەجێ نەكات دەربارەی ئەو سزایانە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئامادەیە دەسەڵاتە ناوخۆییەكانی بەكاربھێنێت، بۆ سەپاندنی سزا بەسەریدا، لەپێناو گەرەنتیكردنی سزاكانی یوئێن بۆ سەر ئێران.

 

گوتیشی، نەخشەرێگەكەیان سەپاندنەوەی سەرجەم سزاكان لەخۆ دەگرێت كە پێشتر نەتەوە یەكگرتووەكان سەپاندبووی، لەوانەش گەمارۆی چەك و ئێرانیش ناچارە پیتاندنی یۆرانیۆم بوەستێنێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە