پەیامی کورد... سزای سێدارە بۆ ئەنجامدەرانی تەقینەوەکانی ساڵی ڕابردووی بەغدا دەرچوو
سزای لەسێدارەدان بۆ ئەنجامدەرانی دوو تەقینەوەی ساڵی ڕابردووی بەغدا دەرکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە دەسەڵاتی دادوەریی عێراق، بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ئەنجامدەرانی دوو تەقینەوەکەی ساڵی ڕابردووی گۆڕەپانی «تەیەڕان» ی بەغدا دەرکرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١، دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە گۆڕەپانی «تەیەڕان» لە ناوچەی باب شەرجی لە بەغدا ڕوویاندا و بە هۆیانەوە ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ کەسی تر برینداربوون.
هەمان ڕۆژ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەڕێوەبەری گشتیی هەواڵگری و دژەتیرۆر و فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی و بریکاری وەزارەتی ناوخۆ و بەرپرسێکی تری هەواڵگری لە کارەکانیان دەرکرد و چەندین فەرماندە و بەرپرسی سەربازی و ئەمنی گواستەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە