کۆتایی بەهار شەپۆلێکی هاتنی کوللەکان ئێران و عێراق دەگرێتەوە

کۆتایی بەهار شەپۆلێکی هاتنی کوللەکان ئێران و عێراق دەگرێتەوە

پەیامی کورد... کۆتایی بەهار شەپۆلێکی هاتنی کوللەکان ئێران و عێراق دەگرێتەوە

بەپێی پێشبینییەکان لە بەهاری ئەمساڵدا بەشێک لە ناوچەکانی باشووری عێراق و ئێران دەکەونە بەر شەپۆلی هاتنی کوللەکان و هەزاران کەس لەو دوو وڵاتە خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کوللە ئامادە کردووە.

بەپێی پێشبینی ڕێکخراوێکی ژینگەی ئێرانی، لە کۆتای بەهاری ئەمساڵدا هێرشی کوللەکان دەگاتە ئێران و عێراق و سەرچاوەی هاتنیشی وڵاتی سعوودیە، بۆیە زیاتر لە چوار هەزار لە هەر دوو وڵات خۆیان بۆ ئەو شەپۆلە ئامادە کردووە.

بەپێی زانیاری ئەو ڕێکخراوە، شەپۆلی کوللەکان لە عومان و یەمەن و بیابانی» ڕبع‌الخالی» دەگەنە ئێران و عێراق و ئەو کاتەش وەرزی چاندن و گەشەی کشتوکاڵ دەبێت لە هەندێک ناوچەی ئەو وڵاتە.

خوێندنەوەی ڕێکخراوە ژینگەییەکان هێرشی کوللەکان یەک کیلۆمەتر پان دەبێت و بە ئاراستەی ڕۆیشتنیان هەشت کیلۆمەتر دەبێت، کە دەکرێت یەک شەپۆلی لەو شێوەیە 80 ملیۆن کوللەی تێدابێت، هاوکات هەر کوللەیەک ڕۆژانە سێ گرام سەوزی دەخوات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە