پەیامی کورد ... تاڵیبان هەندێک لە زانکۆوە دەوڵەتییەکانی بۆ کچان کردەوە
بۆ یەکەمین جار لە دوای بە دەستەوە گرتنی هێز لە لایەن بزووتنەوە ، بەرپرسانی ئەم بزووتنەوەیە لە کرانەوەی دەرگای هەندێک لە زانکۆوە دەوڵەتییەکان بە ڕووی ژنان دا هەواڵ دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی " فڕانس پرێس " ەوە بەرپرسانی ئەم بزووتنەوەیە جەختیان کردووەتەوە کەچەند کەس لە قوتابیانی کچ بە جیاکردنەوەی ڕەگەزی لە وانەکانی ئامادە بوون .
مافی ژنان ، بە تابیەتی لە بواری ڕاهێنان یەکێک لە گرینگترین بابەتگەلی ئاماژەپێکراو لە نێوان دەوڵەتی تاڵیبان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە .
لە کاتی بە دەستەوە گرتنی هێز لە لایەن تاڵیبان و پاشەکشەی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان ، سەرەڕای کردنەوەی قوتابخانەگەلی سەرەتایی ، هێشتا پێش زانکۆ و زانکۆوە دەوڵەتییەکان بۆ ژنان لە زۆربەی پارێزگاکانی ئەم ووڵاتە داخراوە .
بەرپرسانی تاڵیبان وتوویانە : " زانکۆگەلی دەوڵەتی ، ئەمڕۆ چوارشەممە لە شەش ویلایەتی " لۆغمان ، نەنگەرهار ، قەندەهار ، نیمرووز ، هیلمەند و فەرەح " دەکرێتەوە .
وا پێدەچێت کە زانکۆوەکانی ویلایەتەکانی دیکە کۆتایی ئەم مانگە بکرێتەوە . پێستر زانکۆگەلی تایبەت درگاکانی خۆیانیان کردەوە و سیاسەتی جیاوازی ڕەگەزی یان گرتە بەر .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە