پەیامی کورد … تاڵیبان: لە کابۆل نزیک بووینەتەوە
شه‌ڕو پێكدادانه‌كان له نێوان حكومه‌تی ئه‌فغانستان و چه‌كدارانی تاڵیبان به‌رده‌وامه‌و، له‌مباره‌یه‌شه‌وه هه‌ردولا لێدوانی جیاوز ده‌ده‌ن، وەزارەتی بەرگری ئەفغانستانیش کوژرانی زیاتر له 400 چەکداری بزوتنەوەی تاڵیبانی رایگەیاند.
زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند: ھێزەکانمان شاری بادباشی ناوەندی ھەرێمی لغمانیان کۆنترۆڵکردووەو، له ئێستادا نزیک بوونەتەوە لە کابوڵی پایتەخت و به‌رده‌وام له پێشڕه‌ویدان.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان رایگەیاند: لە شەڕ و پێکدادانەکانی چه‌ند رۆژی رابردوو، لە چەند ناوچەیەکی جیاواز، ٤٠٦ چەکداری تاڵیبان کوژراون و ٢٠٩ چەکداریش برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژە به‌وه‌کراوە، زۆرترین کوژراوەکان لە پێدادانەکانی ناوەندی شاری تەخار بووە لە باکوری ئەفغانستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە