تاڵیبان ٧ سەربازی ئێرانی دەستبەسەر کرد

تاڵیبان ٧ سەربازی ئێرانی دەستبەسەر کرد

پەیامی کورد... تاڵیبان ٧سەربازی ئێرانی دەستبەسەر کرد

لە سنووری "ئیسلام قەلعە" ٧ سەربازی هەنگی سنووریی ڕژێمی ئێران لەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە دەستبەسەر کراون.

"مەولەوی هۆمایوون هیمەت'' لە بەرپرسانی تاڵیبان وتوویەتی: ''ئۆتۆمبێلی هێزە نیزامییەکانی ڕژێمی ئێران بەهۆی بەزاندنی سنووری ئەفغانستان دەستی بەسەردا گیراوە".

هەواڵدەریی "تەسنیم" سەر بە سوپای پاسداران بڵاوی کردووەتەوە: "تاڵیبان بێ ئاگادارکردنەوەی ئێران ویستوویەتی جادە دروست بکات، بۆیە ئێمە چووینەتە نێو خاکی ئەفغانستانەوە".

لە دوای ئەو ڕووداوە سنووری "ئیسلام قەلعە" داخراوە.

ئەوە یەکەم جار نییە کە لەنێوان هێزەکانی ئێران و تاڵیبان شەڕ و تێک هەڵچوون ڕوو دەدات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە