پەیامی کورد ... تێکهەڵچوونی وەزیری ناوخۆی تورکیا و نوێنەری کوردی باکوور لە پەرلەمانی تورکیا
وەزیری ناوخۆی تورکیا ، نوێنەرانی حزبی دیموکراتیکی هەدەپەی شوێن کەوتووی سیاسەتی پەکەکە دانا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی " سی ئێن ئێن " ی تورکی ، دوێنێ لە پەرلەمانی گشتی تورکیا لە نێوان وەزیری ناوخۆی تورکیا و هەندێک لە نوێنەرانی کوردی باکووری کوردستان " هەدەپە " کێشە و تێکهەڵچوون ڕوویدا .
سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی ووڵاتی تورکیا لە ووڵامدانەوە بە هەندێک لە ڕەخنەکانی نوێنەرانی حزبی دیموکراتیکی گەلان " هەدەپە " ڕایگەیاند : حزبەکەی ئێوە شوێن کەوتووی سیاسەتی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە یە .
توولای حاتەم ئۆغڵۆ نوێنەری ئادانا لە ووتاری خۆیدا لە پەرلەمان ڕایگەیاند و ووتی : " جەنابی وەزیری ناوخۆ ! دایکانێک کە ماوەی بیست ساڵ پێش ئێستا منداڵەکانی خۆیانیان لە دەست داوە و بەرپرسانی ئەمنییەتی دەوڵەت جەستەی ئەوانیان لە ناو بردووە ، شەممەی هەر حەفتەیەک بۆ بە داوداچوونی داواکارییەکانی خۆیان کۆدەبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەردەبڕی ، بەڵام پۆلیس بە فەرمانی ئێوە هێرشی دەکردە سەریان . لەم ووڵاتەدا ، لە هەر ١٠٠ هەزار ژنێک ١٤٠٠ کەسیان ڕووبەڕووی هەڕەشە و ئازار دەبنەوە و تووندوتیژی دژی ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و خودی ئێوەش هەمان قسە هەڕەشە ئامێزەکانتان سەبارەت بە ئێمە و هەروەها پەروین بۆڵدان دا بە کار هێنا " .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە