پەیامی کورد ... تێکهەڵچوونی سەربازانی ئەمریکا لەگەڵ خەڵکی سووریا ڕوویدا
کەناڵی تەلەفزیۆنی RT Arabic و ئاژانسی هەواڵی "کوردستان 24" و "سانا" ڤیدیۆی تێکهەڵچوونی نێوان سەربازانی ئەمریکی و دانیشتوانی ناوچەیی لە نزیک شاری قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای سووریایان بڵاو کردووەتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک پێشتر ڕاگەێندراوە کە یەکێک لە یەکەکانی ئەرتەشی دەوڵەتی سووریا لە بنکەیەکی سەربازی لە نزیکی قامیشلۆ ، کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکی کە لە ڕێگاکەی خۆیان بە لاڕێ دا ڕۆیشتوونە ، ڕاگرتووە . لە دوای ئەمە ، تێکهەڵچوون لە نێوان ئەرتەشی ئەمریکا و دانیشتوانی ناوچەیی دێتە ئاراواە و یەکێک لە دانیشتوانەکەش بریندار دەبێت .دواتر ئەم تێکهەڵچوونە بە دەستێوەردانی ئەرتەشی ڕووسیا ڕادەگیرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە