تەقینەوەیەکی بەهێز لەندەنی هەژاند

تەقینەوەیەکی بەهێز لەندەنی هەژاند

پەیامی کورد … تەقینەوەیەکی بەهێز لەندەنی هەژاند

 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١، تەقینەوەیەكی گەورە لەندەنی پایتەختی بەریتانیای هەژاند، تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز) بڵاوی كردەوە كە تەقینەوەكە لە وێستگەی ئێلیفانت ئاند كاسڵی میترۆی ژێر زەوی لەندەن ڕووی داوە.

 

بەپێی ڤیدیۆ و وێنەكانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاو كراونەتەوە، زیاتر لە حەفتا كارمەندی ئاگركوژێنەوە و دە ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە خەریكی كوژاندنەوەی ئاگری تەقینەوەكەن لە وێستگەی میترۆیەكە.

 

تا ئێستا دیار نییە هۆكاری تەقینەوەكە هێرشی تیرۆریستی بووە یان نا، بەڵام ئاگری تەقینەوەكە پەرەی سەندووە و چەندین دوكانی دەوروبەری وێستگەكە و ئەو ئۆتۆمبێلانەشی داگرتووە كە لە نزیك وێستگەكە بوون.

 

بەهۆی تەقینەوەكەوە دوكەڵێكی گەورە ئاسمانی لەندەنی داگرتووە و پۆلیسی فریاكەوتنیش داوای لە دانیشتوانی ناوچەكانی دەوروبەری وێستگەكەی كردووە لە پەنجەرەكانی ماڵەكانیان دوور بكەونەوە، نەوەك تەقینەوەی تری بەدوادا بێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە