تەقینەوەیەکی بەهێز پایتەختی ئێرانی هەژاند

تەقینەوەیەکی بەهێز پایتەختی ئێرانی هەژاند

پەیامی کورد    ...    تەقینەوەیەکی بەهێز پایتەختی ئێرانی هەژاند

تەقینەوەیەك لە باكووری تاران ڕوویدا و ئاگر و دووكەڵێكی زۆر لە شوێنی تەقینەوەكەوە بەرزبووەوە.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، تەقینەوەكە لە سەنتەرێكی پزیشكی لە تەجریشی باكووری تاران روویداوە.
تا ئێستا هۆكاری تەقینەوەكە رانەگەێندراوە و باس لەوەدەكرێت ئاگر و دووكەڵێكی زۆر لە شوێنی تەقینەوەكەوە بەرزدەبێتەوە و زیان بەر چەندین بینا كەوتووە.
لە رۆژانی رابردوودا تەقینەوەیەكی تر لە ناوچەیەكی سەربازی رۆژهەڵاتی تاران روویدا، كە بە ووتەی بەرپرسانی سەربازی ئێران بەهۆی تەقینەوەی كۆگایەكی گازەوە بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە