پەیامی کورد ... بە هۆی خزینی زەوین یەکێک لە خەتەکانی بۆڕی گازی باشوور و ڕۆژئاوای لۆڕستان تەقییەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، غۆلامڕەزا لۆتفیان بەڕیوەبەری کۆمپانیای گازی پارێزگای لۆڕستان ڕایگەیاند : ٢ خەتی ٣٦ ئینچی گاز بەرەو خۆڕڕەم ئاباد دەڕوات کە یەکێک لەم خەتانە بە هۆی خزینی زەوینەوە درزی بردووە و تەقینەوە لە بەرامبەر ئێزگەی پۆلیسی ڕێگاوبانی خۆڕڕەم ئاباد دا ڕوویداوە و ئێستا جووڵەی گازیان لەم خەیە بۆڕییەدا پچڕاندووە .
ئەم بەرپرسە هەروەها ڕایگەیاند " ئەم خەتە ، گاز بەرو خۆڕڕەم ئاباد ، دورە چەنگی ، پۆل دۆختەر و لە ڕاستیدا شارۆچکەکانی ڕۆژئاوا و باشووری ئەو پارێزگایە دەگواستەوە بەڵام جێگای مەترسی و نیگەرانی خەڵکی نییە بۆ دابین کردنی گاز ەکانیان چوونکە خەتی گاز لە ڕێگای خەتێکی دیکەوە بۆیان دابین دەکرێت و شتێکی تایبەت لە سەر بریندار بوون بوونی نییە .
هەروەها جێگای ئاماژەدانە لەم ڕووداوەدا بە خۆشحاڵییەوە هیچ کەسێک زەرەری پێ نەگەیشتووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە