پەیامی کورد ... سەر لە بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی دیکە پایتەختی سریلانکای هەژاند
بە پیی راپۆرتێک ، ووتەبێژی پۆلیسی سریلانکا ڕایگەیاند کە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ، پێنجشەممە ٢٥ ی ئەیپریل ، تەقینەوەیەکی دیکە لە ٤٠ کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی پایتەختی سریلانکا ڕوویدا .
تاکوو ئێستا ڕاپۆرتێک دەربارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی ئەمڕۆ ڕانەگەێندراوە . هەروەها ڕاپۆرت دراوە کە هێزە ئەمنییەتییەکان لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادەبوون و لە حاڵی پێداچوونەوە لە سەر ئەم بابەتەن .
جێگای ئاماژەدانە کە لە بەرواری ٢١ ئەیپریل ، هەشت تەقینەوە لە مەراسیمی جەژنی پاک لە سێ کەنیسەی کاتۆلیک و سێ هۆتێل لە شاری کۆڵۆمبۆ و هەروەها لە هەندێک شەێنی دیکەی سریلانکا ڕوویدا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە