تەقینەوەیەک لە بەغدا لانیکەم ٤ قوربانی لێکەوتەوە

تەقینەوەیەک لە بەغدا لانیکەم ٤ قوربانی لێکەوتەوە

پەیامی کورد … تەقینەوەیەک لە بەغدا لانیکەم ٤ قوربانی لێکەوتەوە

 

شانەى راگەیاندنى ئەمنى سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراق دواین زانیارى لەبارەى قوربانیانى تەقینەوکەى شەوى رابردووى بەغدا ئاشکرا دەکات.

 

شانەى راگەیاندنى ئەمنى بڵاویکردەوە، شەوى رابردوو بۆمبێکى دەستى لەسەرپردى (ئەلئومە) کەهەردوو ناوچەى ئەعزەمیە و کازمیەى بەغداد پێکەوە دەبەستێت تەقیەوە، لە ئەنجامى ئەورروداوەشدا ژنێک گیانى لە دەستدا و سێ کەسیش لە بریندارەکان نەشتەرگەرى بە پەلەیان بۆ ئەنجامدرا.

 

شانەى راگەیاندنى ئەمنى ئاماژەى بەژمارەى بریندارەکان نەکردوە، بەڵام بەپێى هەواڵى میدیاکانى عێراق لەو رووداوەدا١٠ کەس برینداربوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە