پەیامی کورد ... لە ئاکامی تەقینەوەی ئەمڕۆ لە ئیالەتی مەهائێشترای هێند لانیکەم ١٥ کەس لە بەرپرسانی پۆلیسی سەربازی ئەم ووڵاتە کوژران .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی NDTV ، ئە ڕووداوە لە شارۆچکەی گانچیرولی لە نزیکی ئیالەتی چتیسگێر ڕوویداوە کە میلیشیا چەکدارەکانی مائۆئیست لەو شوێنەدا چالاکییان هەیە .
بە پێی ضانیارییە سەرەتاییەکان مائۆئیستەکان بە دانانەوەی بۆمبی دەستکرد کە لە ئۆتۆمبێلی پۆلیس دا جێگیریان کردبوو ئەویان تەقاندووەتەوە.
کەناڵی تەلەفزیۆنی هێندی هەروەها جەختی کردەوە میلیشیاکانی چەکدار پێشتر لە هەمان شارۆچکەدا چەندین ئۆتۆمبێل سەر بە کۆمپانیایەکی بیناسازییان ئاگر تێبەرداوە .
میلیشیا چەکدارەکانی مائۆئیست لە چەندین ئیالەتی هێند لەوانەش بیهار ، چتیسگێر ، جارکەند ، و ئۆریسا زۆر چالاکن . ئەوان لە ساڵی ١٩٦٠ لە دارستانەکان دا خۆیان شاردەوە و بە قسەی خۆیان خەریکی چالاکی پارتیزانی بۆ ئازاد کردنی جووتیاران ن لە بن دەسەڵاتی زۆرداری سەرمایەدارییەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە