پەیامی کورد ... تاقیکاری بالینی واکسەنی ڤیرووسی کۆرۆنا سەرکەوتوو بوو
کۆمپانیای دەرمانسازی ئەمریکی " مۆدێڕنا " ڕایگەیاند دەرئەنجامە سەرەتاییەکانی تاقیکاری واکسەنەکەی ئەوان لە تاقیگاکانی کلینیکی سەرکەوتوو بووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە بیزنێس ئینسادێر کۆمپانیای مۆدێڕنا " Moderna " ڕایگەیاند کە واکسەنی درووست کراوی ئەم کۆمپانیایە لە تاقیکارییە سەرەتاییەکانی خۆی لە سەر مرۆڤ لەگەڵ سەرکەوتنێکی بەرچاو بەرەوڕوو بووە و واکسەنەکەی ئەوان بە جۆرێک شێوەی بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا ی بە سیستەمی بەرگری لەش ڕاهێنان داوە .
بە پێی ڕاپۆرتەکان لە دوای لێدانی دوو جار ی ئەم واکسەنە هەر یەک لە بەشرابووان کە لە تاقیکارییەکانی مرۆیی مۆدێڕنا Moderna بەشدارییان کردبوو نیشانەگەلێکی زۆر باشیان لە ووڵامدانەوەی ئانتی بادی لەشیان بەم واکسەنە کە بە «mRNA-۱۲۷٣ بەناوبانگە کە لە فازی یەکەمی لێکۆڵینەوەکان لە لایەن دامەزراوەی نەتەوەیی تەندرووستی NIH ئەنجام درابوو ، نیشانیان دا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە