تاقیکردنەوە مووشەکییەکەی ئەم دواییەی ئێران سەرەڕاست کرایەوە

تاقیکردنەوە مووشەکییەکەی ئەم دواییەی ئێران سەرەڕاست کرایەوە

فەرماندەی هێزەکانی ئاسمانی و فەزایی سوپای ئێران هەواڵی تاقیکردنەوەی مووشەکی ئەم دوواییەی سەرەڕاست کردەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتێک ، سەردار ئەمیر عەلی حاجیزادە فەرماندەی هێزەکانی ئاسمانی فەزایی سوپای پاسدارانی ئێران هەواڵی تاقیکردنەوەی ئەم دواییەی سەرەڕاست کردەوە و رایگەیاند : ئێمە تاقیکردنەوە مووشەکییەکانمان ئەنجام دەدەین و ئەم کارەی دواییشمان کارێکی گرینگ بوو .

سەردار حاجیزادە لە بواری کاردانەوەی ئەمریکییەکانیش ووتی : ئەم کاردانەوانە نیشان دەدات کە ئەم بابەتە بۆ ئەوان زۆر جێگای بایەخ بووە کە وا بەو شیوەیە دەنگیان دەرهاتووە .

ئەو هەروەها ڕایگەیاند کە لە ساڵێکدا ئێران زیاتر لە ٤٠ بۆ ٥٠ تاقیکردنەوە ئەنجام دەدات و ووتی : ئەوەی کە ئەمریکییەکان لە سەر هەندێک لەم تاقیکردنەوانە کاردانەوە نیشان دەری فشارە بۆ سەر ئەوان .

سەردار حاجیزادە بە جۆری ئەم مووشەکانە ئاماژەی نەکرد .

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا نووسی : " ئێران لەم دواییانە مووشەکێکی بۆردی ناوەندی تاقیکردووەتەوە کە دەتوانێ کڵاوەی زۆر جۆراوجۆر لەگەڵ خۆی بار بکات ."

هەروەه ڕایگەیاندووە کە ئەم تاقیکردنەوە ، ڕیکەوتننامەی ٢٢٣١ی شەورای ئەمنییەتی پێشێل کردووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە