پەیامی کورد ... ئاڕتێ :؛ ماکرۆن و وەلیعەهدی سەعوودی لە سەر گرینگی چارەسەری کێشەکانی لۆبنان لە ڕێگای حەریری یەوە ڕێکەوتنیان ئەنجامدا .
کەناڵی میدیایی ئاڕتێ عەرەبی لە زاری سەرچاوەگەلی ئاگادار ڕاپۆرت دەدەن کە : ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا و موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی سەعوودی لە پەیوەدنییەکی تەلەفۆنیدا لە سەر گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی لۆبنان بە دەنگی بە کۆمەڵ گەیشتن .
بە پێی ڕاپۆرتیێک بە گوێرەی ووتەکانی ئەم سەرچاوەیە ، ، ناوی سەعد حەریری جارێکی دیکە وەکوو خاڵی ڕێکەوتنی نێوان هەردوو لایەن خراوەتە بەرت باس .
سەرچاوەکانی ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە ماکرۆن گۆڕانکاریگەلێکان لە تیمی بەرپرسیاری دۆسیەی لۆبنان درووست کردووە .
حەریری پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی لۆبنان خۆی هەلنابژێرێت و هیچ کەسیکیش بۆ ئەم کارە ڕانەسپێرێت .
کۆشکی سەرۆککۆماری فەڕەنسا " ئەلیزە " شەوی ڕابردوو لە دوای پاشگەزبوونەوەی موستەفا ئەدیب لە تەشکیلی دەوڵەتی لۆبنان ڕایگەیاند کە دەستپێشخەری ئەم ووڵاتە دەربارەی لۆبنان بەردەوامی هەیە و بە هیچ کەسێک پەیوەندی نییە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە