تیمێکی ٤٠٠ کەسی لە لایەن پووتین ەوە ڕاسپاردەی تێرۆر کردنی سەرۆککۆماری ئۆکراین کران

تیمێکی ٤٠٠ کەسی لە لایەن پووتین ەوە ڕاسپاردەی تێرۆر کردنی سەرۆککۆماری ئۆکراین کران
پەیامی کورد     ...   تیمێکی ٤٠٠ کەسی لە لایەن پووتین ەوە ڕاسپاردەی تێرۆر کردنی سەرۆککۆماری ئۆکراین کران

تیمێکی ٤٠٠ کەسی سەر بە ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا لە کییڤ ی پایتەختی ئۆکراینن بۆ تیرۆرکردنی زلینسکی سەرۆککۆماری ئۆکراین

ڕۆژنامەی "The Times"ی بەریتانیا لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاوی کردەوە : تیمێکی ٤٠٠ کەسی ڕووسیا لە کییڤ ی پایتەختی ئۆکراین لە هەوڵی تیرۆرکردنی زلینسکی سەرۆککۆماری ئۆکراینن تاکوو بە کوشتن و تێرۆر کردنی پلانی داگیرکارییەکەی پووتین سەربگرێت.

ڕاپۆرتەکەی تایمز کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاو بووەتەوە تیایدا هاتووە:
گرووپی ڤانگەر کە گروپێکی چەکداری تایبەتە و یەکێک لە نزیکەکانی ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا بەڕێوەی دەبات و یەکێکە لە هێزە سەربازییەکانی سەر بە دەوڵەت، پێنج هەفتە لەمەوپێش چەندین کەسی ڕاهێنراوی لە ئەفریقیاوە هێناوە تا لە بەرامبەر پارەدا سەرۆکی حکومەتی ئۆکرانیا تیرۆر بکەن.
 هەر ئەمەش وای کرد کە حکوومەتی ئۆکراین، لە ٢٦ی فێبریوەری ٢٠٢٢، قەدەغەی هاتووچۆی تەواو لە پایتەخت ڕابگەیێنێت و هۆشداری دایە هاووڵاتیان کە مەبەستیان لەم کارە پێشگرتنە لە تیرۆریستانی کرملن و هەرکەسێک قەدەغەکە بشکێنێت ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە.  
ڕووسیا چەندین مانگ لەوەوپێش نزیکەى چوار هەزار کەسی ناردووەتە ئۆکراین کە زۆربەیان لە هەردوو ناوچەی جوداخوازی ڕۆژهەڵات دونيتسك و لۆهانسك هێڵراونەتەوە و تیمێکی ٤٠٠ کەسییان لێ نێردراوەتە پایتەختی ئۆکراین.  
پوتین داوای ئاگربەستی لە زلینسکی کردووە بۆ دانووستاندن، بەڵام لەولاش بەو کەسانە و تیمە ٤٠٠ کەسییەکە ووتراوە کە ئەمە تەنیا شانۆگەری و تەڵەیە و چاوەڕێی گڵۆپی سەوزی مۆسکۆ بکەن بۆ نانەوەی ئاژاوە و تووندوتیژی و کوشتن.
ئەم کەسانەش بەرامبەر پارەیەکی زۆر و بەڵێنی دەربازکردنیان لە ئۆکراین، ئەم کارە بۆ پووتین دەکەن.  

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە