ئۆتۆمبێلێکی سوپای پاسداران وەرگەڕا و ١٢ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ئۆتۆمبێلێکی سوپای پاسداران وەرگەڕا و ١٢ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

پەیامی کورد... ئۆتۆمبێلێکی سوپای پاسداران وەرگەڕا و ١٢ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی سوپای پاسداران لە دەوروبەری شاری "سەروان"ی سیستان و بەلووچستان, پاسدارێک گیانی لە دەستدا و ١١ی دیکەش بریندار بوون.

"کەمپینی چالاکانی بەلووچ" ًڕۆژی ڕابردوو ئەم هەواڵە بڵآوکردۆتەوە و ڕایگەیاندووە ڕووداوەکە ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژ هاتووەتە ئاراوە.

ماڵپەڕی "مەشرق نیووز"ی سەر بە ناوەندە ئەمنییەکانیش ڕووداوەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و نووسیویەتی، لە ئەنجامیدا "نەبی نووری" بەسیجییەکی قەرارگەی قودسی سوپای پاسداران کوژراوە.

قەرارگەی قودس، یەکێکە لە ١٠ قەراگەی هێزی زەمینیی سوپای پاسداران، کە حەسەن کەرەمی فەرماندەکەیەتی و لەڕووی جوگرافییەوە دوو پارێزگای کرمان و سیستان و بەلووچستان کۆنترۆڵ دەکات.

مەشرق نیووز ئاماژەی بە ژمارەی بریندارانی ئەو ڕووداوە نەداوە، بەڵام کەمپینی چالاکانی بەلووچ نووسیویەتی ١١ پاسدار لەو ڕووداوەدا بریندار بون.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە