تایمز ئاف ئیسرائیل: واشینتۆن ڕێگە بە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی ئیران نادات

تایمز ئاف ئیسرائیل: واشینتۆن ڕێگە بە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی ئیران نادات

مایک پێنس جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا  لە دوایین لێدوانەکانی خۆیدا ڕایگەیاند، ئەمریکا ڕێگە بە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی بە ئێران نادات.

پێنس ئاماژەی بەوە کرد ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دوا شانسی بە کۆماری ئیسلامی ئێران داوە. هەروەها باسی لەوەش کرد ئێران بە دوای بەرهەمهێنانی سارووخى بالستیکە و پشتیوانی لە گرووپە تێرۆریستیەکان دەکات. جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا هەروەها باسی لەوە کرد کە دۆناڵد ترامپ لە پێناو چارەسەری کێشەکان لە بەرجام خۆی پاراست لە زێدەکردنی گەمارۆکان، بەڵام ئێستا ئەمریکا ئامانجی درێژەپێدان بەو نەرمی نواندنەی نییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە