تەندرووستی جیهانی دواهەمین ئاماری تووشبوان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

تەندرووستی جیهانی دواهەمین ئاماری تووشبوان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    تەندرووستی جیهانی دواهەمین ئاماری تووشبوان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە زۆرینەی ووڵاتانی جیهان بەردەوامە لەبەرزبوونەوە و کۆی تووشبوانی پەتەکەش لە جیهاندا گەیشتە ٣٩ ملیۆن و ٥٨٧ هەزار کەس، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٢٩ ملیۆن و  ٦٥٨ هەزار کەس چاکبوونەتەوە.

بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی تووشبوانی ڤیرووسی کۆرۆنا، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتوەتە ٣٩  ملیۆن و ٥٨٧ هەزار و ٤٧٥ کەس، لەو ژمارەیەش ٢٩ ملیۆن و ٦٥٨ هەزار و ٩٢٨ کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها ملیۆنێک و ١٠٩ هەزار و ١٣٥کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

 لەسەر ئاستی ووڵاتانی جیهان، ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت كە تیایدا ٨ ملیۆن و ٢٨٨ هەزارو ٢٧٨ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، هێندستانیش بە تۆمارکردنی ٧ ملیۆن و ٤٣٢ هەزار و٦٨٠ بە پلەی دوەم  دێت لەڕووی بەرزی ژمارەی تووشبوانەوە.

 لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین ژمارەی تووشبوان لە ئێران تۆمارکراون، بەڵام رۆژانە ژمارەی ئەو کەسانەی چاکدەبنەوە بەرەو زیادبوون دەچێت، بە جۆرێک لە کۆی ٥٢٢ هەزار و ٣٨٧ تووشبوو، ٤٢٠ هەزار و ٩١٠ کەس چاکبوونەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەش بەهۆی پەتاکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە ٢٩ هەزار و ٨٧٠ کەس.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە