پەیامی کورد ... تەندروستیی عێراق: نەوە نوێیەکەی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار نەکراوە
سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عیراق ره‌تیده‌كاته‌وه نه‌وه نوێیه‌كه‌ى كۆرۆنا له عیراقدا هه‌بێت. جه‌ختله‌وه‌شده‌كاته‌وه، وه‌جبه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌و ڤاكسینه‌ى هه‌ردوو كۆمپانیاى فایزه‌ر-بایۆنتێك به‌رهه‌میهێناوه و عیراق كڕیویه‌تی، به‌منزیكانه ده‌گات.
سه‌یف به‌در له‌لێدوانێكدا به رۆژنامه‌ى "سه‌باح"ى نیمچه‌فه‌رمى وتوه "عیراق به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى فایزه‌ردا كردوه و وه‌جبه‌ى یه‌كه‌مى ڤاكسینه‌كه‌ى سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو ده‌گات، كه ملیۆنێك و 500 هه‌زار ڤاكسینه".
باسى له‌وه‌شكردوه، ڤاكسینه‌كه‌ى فایزه‌ر كاریگه‌رییه‌كه‌ى دژى "كۆڤید19" و "كۆڤید 20" سه‌لمێنراوه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش له په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ رێكخراوى ته‌ندروستیی جیهان سه‌باره‌ت به پێشهاته نوێیه‌كان.
هه‌رچى سه‌باره‌ت به سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆیه، وته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عیراق وتویه‌تى "سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ په‌یوه‌ندى به كۆتا پێشهاته‌كانی په‌تاكه‌وه هه‌یه و لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى رێوشوێنى گرتوه‌ته‌به‌ر له ئه‌گه‌رى ده‌ركه‌وتنى نه‌وه نوێیه‌كه"، ره‌تیشیكرده‌وه تائێستا هیچ كه‌سێك توشى نه‌وه نوێیه‌كه بوبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە