پەیامی کورد... تەندروستیی جیهانی: جیهانلە مەترسیلەدەستدانی هەلی زاڵبووندایە بەسەر
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکرد، جیهان لە مەترسی ئەوەدایە هەلی سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا لە ماوەی ئەمساڵدا لەدەستبدات، لەکاتێکدا وڵاتانی جیهان پلە بە پلە سەرقاڵی هەڵگرتنی ڕێکارەکانی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەن.
تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، «تا ئێستا هەلی زاڵبوون بەسەر کۆرۆنا لە کۆتایی ئەمساڵدا ماوە، بەڵام جیهان ڕۆژ بە ڕۆژ لە مەترسیی لەدەستدانی ئەو هەلە نزیک دەبێتەوە».
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، ئێستا ژمارەیەکی زۆر تووشبوو کە ڤایرۆسەکە کاریگەریی کەمی لەسەریان هەیە لەو وڵاتانەی جیهان تۆمارکراون، کە بەشێکی زۆر لە هاوڵاتییەکانیان ڤاکیسنیان وەرگرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان ئاستێکی زۆر نزمیان لە دابەشکردنی ڤاکسین تۆمارکردووە، «بۆیە ئەمە دۆخێکی لەبار و نموونەی بۆ دەرکەوتنی گۆڕاوی نوێ ڕەخساندووە».
ئەوەشی خستە ڕوو، زیاتر لە 116 وڵاتی جیهان لە مەترسییەکی ڕاستەقینەی نەگەیشتن بە ئاستی دیاریکراوی ڤاکسین کردندان کە ڕێژەی 70%ی دانیشتووانیانە لە دەوروبەری ناوەڕاستی ئەمساڵدا، کە شارەزایان ئەو ڕێژەیەیان بۆ ئاستی دیاریکراوی گەیشتن بە بەرگریی بەکۆمەڵ دژی ڤایرۆسەکە دیاری کردووە.
ئەدهانۆم جەختیکردەوە، «پێویستمان بەوەیە هانی سەرکردە سیاسییەکانی وڵاتان بدەین پرۆسەی دابەشکردن و کوتانی هاووڵاتییەکانیان خێراتر بکەن».
داواشی لە نووسینگەی ئەورووپای ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کرد هەوڵەکان بۆ خێراکردن و زیادکردنی پرۆسەی کوتان لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا زیا تر بکەن، چونکە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ئێستا لە ماوەی گەشەکردن و بڵاوبوونەوەی چڕدایە لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا.
هانس کلۆگە، بەرپرسی ناوچەی ئەورووپای ڕێکخراوەکە پێشتر ڕایگەیاندبوو، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بەرزترین ڕێژەی تووشبوونیان لە هەشت وڵاتی ئەورووپای ڕۆژهەڵات تۆمار کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە