پەیامی کورد... تەندروستی جیهانی: نەخۆشی تەراخومای چاو لەعێراق بنبڕ بووە
رێكخراوی تەندروستی جیهانی پیرۆزبایی لەعێراق دەكات بۆئەوەی توانیویەتی نەخۆشیەكی مەترسیداری چاو بنبڕبكات كە بەتەراخوما ناسراوە و بەیەكێك لەكێشە تەندروستیە گشتیەكان دادەنرێت، بەوەش عێراق بووە پێنجەم وڵات لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو دەستكەوتە گرنگە بەدەست بهێنێت.
د.تیدروس ئەدهانۆم بەرێوبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: سەركەوتنی پرۆگرامی نیشتمانی تەراخوما لەعێراق ئەوەی دەرخست دەتوانرێت دەستكەوتی گرنگ بەدی بهێنرێت لەرێگەی سەركردایەتی و هاریكاری لەسەر ئاستی نیشتمانی.
وتیشی: ڕزگاربون لەتەراخوما پێدەچێت كاریگەری ئەرێنی لەسەر هاوڵاتیان هەبێت لەئێستا و ئایندەدا.
تەراخوما نەخۆشیەكی گواستراوەی مەترسیدارە كە لەكاتی چارەسەرنەكردنی دەبێتە هۆی كوێربوون، رێكخراوی تەندروستی جیهانی پلانی داناوە بۆئەوەی ئەونەخۆشیە لە100 وڵاتدا بنبڕ بكات تاوەكو ساڵی 2030.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە