تەندروستیی جیهانی: گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا ٤٪ بەرز بووەتەوە

تەندروستیی جیهانی: گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا ٤٪ بەرز بووەتەوە

پەیامی کورد... تەندروستیی جیهانی: گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا ٤٪ بەرز بووەتەوە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاوی کردووەتەوە، دوای پێنج هەفتە لە کەمبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە هەفتەی ڕابردوودا ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڕێژەی ٤٪بە تێکڕا لەسەر ئاستی جیهان بەرز بووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەفتەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی تایبەت بە تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا کە بڵاوی کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، لە هەفتەی ڕابردوودا ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕووی لە هەڵکشان کردووە بە جۆرێک لە ئەمریکا و خۆرئاوای ئۆقیانووسی هادی بە ڕێژەی ١٧٪بەرز بووەتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لە هەفتەی ڕابردوودا بە تێکڕا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕووی لە هەڵکشان کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە