پەیامی کورد … تەندروستی جیهانی: ڤاکسینی ئەسترازینیکا مەترسییەکی نییە
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هەڵسەنگاندنی بۆ ڤاکسینی ئەسترازینیکای بەریتانیی کرد و ڕایدهگهیهنێت،هیچ مترسییەکی نییە و تووشبووان دەتوانن بەکاری بهێنن.
ئیمەر کۆک بەڕێوەبەری ئەوروپای رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند ،باوەڕی تەواومان هەیە کە پێکوتەکە هیچ مەترسییەکی نییە و شایانی ئەوەیە بەبێ ترس بەکاربهێنرێت.
ئیمەر کۆک ئهوهشی خستهروو: پاش هەڵسەنگاندن بۆمان دەرکەوتووە کە سوودەکانی زیاترن لەکاریگەرییە لاوەکییەکانی و هەموو ئەو تەمەنانەی دیاریکراون ڤاکسینەکە وەربگرن، دەتوانن خۆیانی پێ بکوتن.
رۆژی دووشەممەی رابردوو ئەدهانۆم گیبریسۆس بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی وتی: رۆژی سێشەممە هەڵسەنگاندن بۆ سەلامەتیی پێکوتەی ئەسترازینیکای بەریتانی – سویدی دەکەن بۆ ئەوەی بزانن تا چەند سەلامەتە لەڕووی بەکارهێنانەوە.
دوای ئهوهی 3 لە کارمەندانی تەندروستی له نهرویج ڤاکسینی ئاسترازێنیکایان وەرگرت و دواتر بەهۆی خوێنبەربوون و مەینی خوێن لە نەخۆشخانە خەوێندران،هەریەک لە تایلاند لە ئاسیا و دانیمارک، ئایسلاندا، نەمسا، ئیتالیا، ئێرلەندا، بولگاریا و نەرویج و هۆڵەندا لە ئەوروپا بەکارهێنانی ڤاکسینەکەیان راگرتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە