تەندروستی جیهانی: پەتای كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە لوتكە

تەندروستی جیهانی: پەتای كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە لوتكە

پەیامی کورد … تەندروستی جیهانی: پەتای كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە لوتكە

 

تیدروس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: پەتای كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە لوتكە و بارودۆخیش لە باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا جێی نیگەرانییە.

 

تیدروس ئەدهانۆم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: لە سەرجەم ناوچەكانی جیهاندا توشبووان و گیانلەدەستدان بە پەتای كۆرۆنا گەیشتووەتە لوتكە و جێگیر بووە، لەوانەش ئەمریكا و ئەوروپا.

 

رونیشیكردوەتەوە: ئەو ئاستە بەرزە جێی قبوڵكردن نییە و تەنها هەفتەی رابردوو ٥ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار توشبوو و ٩٠ هەزار گیانلەدەستدان تۆمار كراون، تائێستاش بارودۆخەكە لە سەرجەم ناوچەكانی جیهاندا مەترسیدارە بەتایبەتی لە باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا كە تائێستاش ژمارەی توشبووان بەخێرایی بەردەوامە لە بەرزبونەوە.

 

بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی جەختیلەوەشكردووەتەوە: لە نزیكەوە بەدواداچون بۆ بارودۆخی هندستان دەكەن، شارەزایانی رێكخراوە جەختیان لەوەكردووەتەوە كە كۆرۆنای گۆڕاوی هندی جێی نیگەرانییە لەسەر ئاستی جیهان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە