تەندروستیی جیهانی: تائێستا مەترسیی ئۆمیکرۆن زۆر بەرزە

تەندروستیی جیهانی: تائێستا مەترسیی ئۆمیکرۆن زۆر بەرزە

پەیامی کورد … تەندروستیی جیهانی: تائێستا مەترسیی ئۆمیکرۆن زۆر بەرزە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکرد، مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی خێرا و ‏بەرفراوانی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن تائێستا زۆر بەرزە لەجیهاندا و نیگەرانییەکان سەبارەت ‏بەو گۆڕاوە بەردەوامن.‏

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە لێدوانی هەفتانەیدا سەبارەت بە ‏COVID-19‎‏ ڕایگەیاند، ‏نیگەرانییەکان سەبارەت بە خێرا بڵاوبوونەوە و مەترسییەکانی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ‏بەشێوەیەکی گشتی لەئاستێکی بەرزدا ماونەتەوە.‏

WHO‏ دەڵێت، “بەڵگە پەسەندکراوەکان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی خێرای ئۆمیکرۆن ‏دەریدەخەن لەکەمتر لە دوو ڕۆژدا بەشێوەیەکی زۆر گەشەدەکات، بەجۆرێک سێ هێندەی ‏گۆڕاوی دەلتا خێراترە، ئەمەش هۆکاری ئەو خێرا بڵاوبوونەوەیەتی لە وڵاتانی جیهاندا”.‏

تەندروستیی جیهانی ئاماژەی بەوەشکردووە، گەشەی خێرای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەتوانێت ‏بەئاسانی کاریگەری لەسەر سیستمی بەرگریی کەسی تووشبوو بکات و خێرایی ‏گواستنەوەی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکەش زیاتر بکات.‏

گۆراوی ئۆمیکرۆن کاریگەریی لەسەر بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان لە ‏سەرتاسەری جیهاندا هەبوو، ئەمەش وایکرد هەندێک لەوڵاتان ڕێکارەکانی قەدەغەی ‏هاتوچۆ دەستپێبکەنەوە و هەنگاوەکانی کوتان و پشکنین خێراتر بکەن.‏

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە