تەندروستیی هەولێر هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات

تەندروستیی هەولێر هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات

پەیامی کورد... تەندروستیی هەولێر هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات

بەهۆی خراپی کەشوهەوا و خۆڵبارینەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات و داوادەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە و لە کاتی هاتنە دەرەوەدا پێویستە ماسک بەکار بهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر چەند ڕێنمایییەکی ئاراستەی هاووڵاتییان کردووە و تێیدا هاتووە، ئەو کەسانەی نەخۆشیی ڕەبووەوە و تەنگەنەفەسییان هەیە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بەبێ ماسک نەیەنە دەرەوە.

 

ڕێنمایییەکانی تەندروستیی هەولێر:

١ - پێویستە هاووڵاتییان لە ماڵەکانیان بمێنەوە و باشترە نەیەنە دەرەوە.

٢ - لە کاتی هاتنە دەرەوە پێویستە ماسک (دەمامک) بە کار بهێنرێت.

٣ - ئەو کەسانەی نەخۆشی ڕەبۆ و تەنگەنەفەسییان هەیە دەبێت لە ماڵ بمێننەوە و بەبێ ماسک نەیەنە دەرەوە.

٤- لە کاتی تێکچوونی باری تەندروستی ئەم نەخۆشانە، یاخود هەر کەسێکی ئاسایی سەردانی نزیکترین بنکە، یان نەخۆشخانە بکەن.

٥ - هەندێک کەس بەم جۆرە کەشوهەوایە دووچاری هەستیاریی پێست دەبێت، بۆیە باشترە خۆی بپارێزێت و جلوبەرگی داپۆشراو بپۆشێت.

٦- منداڵانی خوێندنگە و باخچەکان باشترە لەم ڕۆژەدا نەیەنە دەرەوە بۆ (حەوشە) بۆ یاریکردن.

٧- هەر میوە و خۆراکێک لە دەرەوە بوو لێکراوە بۆ خواردن لەم کاتەدا پێویستە جوان بشۆرێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە