دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا دەیەوێ حەفتەی داهاتوو ئێران بە پێشێلکردنی پەیمانی دژی بە کار هێنانی چەکی کیمیاوی تاوانبار بکات .
بە گوێرەی ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە لە ئاژانسی هەواڵی " ئاسۆشەیتێد پرێس " بە پێی سەرچاوەی زانیاری لە بەرپرسانی باڵای ئەمریکاوە هەواڵی دابوو .
جێگای ئاماژە پێدانە کە ئەم تاوانە بە پێی ئاخرین دۆزینەوەکانی دەزگای زانیاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرەڕاست کراوە کە بە گوێرەی ئەمانە ئێران دامەزراوە و ئامێری بۆ درووست کردنی چەکی کیمیاوی لە ناو خاکەکەی خۆیدا لابردووە .
ترامپ هەروەها ماوەیەک پێس ئێستا هەندێک ئابلۆقەی دژ کە نزیکەی ٤٠ ساڵ پێش ئێستا ئەمریکا لە دژی ئێرانی دانابوو سەر لە نوێ دەست پێکردەوە .
دۆناڵد ترامپ فەرمانی ژمارە ١٢١٧٠ ی جیمی کارتەری سەر لە نوێ دەست پێکردەوە کە لە ساڵی ١٩٧٩ لە دوای داگیرکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران لە ڕیگای قوتابیانی زانکۆی ئێرانییەوە تۆمار کرا .
ئەم فەرمانە دۆخی ئابڵۆقەکان و هەروەها هەوڵەکانی دیکەی دژی ئێرانی بۆ بەرپرسانی ئەمریکا ئاسان کردووە و هەروەها توانای ڕێکخستنی بارزگانی لەگەڵ ئێران ئامادە دەکات . ئەم فەرمان بەستنی ڕیگای هەر جۆرە لە دارایی دەوڵەتی ئێران لە ئەمریکای لە پێش چاو دەگرێت .
هەروەها جێگای ئاماژە پێدانە پەیوەندی نێوان ئەمریکا و ئێران لە دوای دەست بە کار بوونی دۆناڵد ترامپ ئاڵۆزتر بووە .سەرۆککۆماری ئەمریکا ئێرانی بە هۆی تێکدانی سەقامگیری لە ناوچەکەو هەروەها پاڵپشتی لە تیرۆریزمی جیهانی تاوانبار دەکات . ڕێبەرانی ئێران لە ووڵامدا بریاریان داوە لە بەرامبەر بە فشار و ئابڵۆقەکانی ئەمریکا ڕادەست نەبن و بە دوای چارەسەری سیاسی و بیروباەڕی سیاسی خۆیان بەردەوام دەکەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە