لە ڕاپۆرتی ساڵانەی یەکێتی ئەورووپا بۆ یەکەم جار گرووپی فەتحوڵلا گولەن بە رێکخراوی تیرۆریستی ناودەبردرێت و بەهۆی هەوڵەکانی بۆ پەنابەران ستایشی تورکیا دەکرێت.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی خەبەرتورک-ی تورکی کە لە زاری جۆهانێس هاهن وەریگرتووە، ئاماژەی بەوە داوە کە تورکیا سەبارەت بە پەنابەرانەوە پێشکەوتنێکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و هەوڵەکانی تورکیا بە “نائاسایی” وەسفکردووە.
هاوکات لە ڕاپۆرتەکەی کۆمیسیۆنی باڵای یەکێتی ئەورووپادا بۆ جاری یەکەم فەتۆ (رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵلا گولەن) بە “ڕێکخراوی تیرۆریستی هاتووە و دەشڵێت “یەکێتی ئەورووپا بە تووندی ئیدانەی هەوڵی کودەتا دەکات”.
هەموو ساڵێک کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی تورکیا و ووڵاتانی دیکەی یەکێتییەکە بڵاودەکاتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ ئەو هەنگاوانە دەکات کە دەچێتە بازنەی گونجان لەگەڵ خاسییەتەکانی یەکێتییەکە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە