یەکێتی ئەورووپا: بۆردومانەكانی روسیا كاری تیرۆریستیە

یەکێتی ئەورووپا: بۆردومانەكانی روسیا كاری تیرۆریستیە

پەیامی کورد... یەکێتی ئەورووپا: بۆردومانەكانی روسیا كاری تیرۆریستیە

ئورسولا ڤۆن دێرلاین سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند: هێرشی روسیا بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی لە ئۆكرانیا كردەی تیرۆریستیە.
ڤۆن دێرلایەن سەبارەت بە لوتكەی سەركردەكانی یەكێتی ئەوروپا كە رۆژانی 20 و21/10 لە ئەنجومەنی گشتی پەرلەمانی ئەوروپا لە شاری سترازبێرگی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت وتی: ئاشكرایە بۆردومانەكانی روسیا تاوانی جەنگن، كردنە ئامانجی ژێرخانی مەدەنی بێبەشكردنی خەڵك لە ئاو، كارەباو گەرمكەرەوە لە كاتێكدا زستان بەڕێوەیە، تەواو كردەیەكی تیرۆریستیە پێویستە بەم شێوەیە ناوزەند بكرێت.
پێشتر ڤلادیمر زیلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە لێدوانێكدا باسی لەوە كرد كە لەو هێرشانەی هێزەكانی روسیا ئەنجامیانداوە 30%ی وێستگەكانی كارەبای ئۆكرانیا لەناوبراون، ئەوەش بۆتەهۆی پچڕانی كارەبا لە بەشێكی زۆری وڵاتدا.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە