پەیامی کورد ... یەکیتی ئەورووپا گەمارۆ دەخاتە سەر دیپلۆماتە پلە باڵاکانی بێلاڕووسیا .
ژۆزێف بۆرڵ ، دیپلۆماتی پلە باڵای یەکیتی ئەورووپا بە دربڕینی نیگەرانی خۆی سەبارەت بە تووندتر بوونی ڕێژەی ئاڵۆزی و تێکهەڵچوون و لێدانەکان لە بێلاڕووسیا ڕایگەیاند : دیپلۆماتە پلە باڵاکانی بێلاڕووسیا و کەسانێک کە بەرپرسی ساختە کاری لە هەڵبژاردنەکان و سەرکوتکردنی دەربڕینی نارەزایەتی ئاشتیانەی بێلاڕووسیان گەمارۆ دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک مانگێک لە نارەزایەتییەکانی خەلکی بێلاڕووسیا سەبارەت بە دەرئەنجامەکان تێپەڕدەبێت .
بۆرڵ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : یەکیتی ئەورووپا پێداگری خۆی بۆ سەپاندنی حۆکم لە دژی کەسانێک کە ڕوویان بە ئازار و سەرکوتکردنی ناڕازییانی ئاشتی خواز و ساختەکردنی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان هێناوە جەختی کردەوە
ئەو هەروەها ووتی : ئەم یەکیتییە هەروەها هەندێک هەنگاو و ڕێکاری سنوورداری دیکە لە ئەگەری پێویست دا ئەنجام دەدات . سەرەڕای ئەوەی کە ئەو لەمبارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی دیکە نەدا .
بۆرڵ ووتی : یەکیتی ئەورووپا لە تووندتر بوونی تووندوتیژییەکان لە بیلاڕووسیا و تەبعیدی زۆرەملی ئەندامانی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی ئەم ووڵاتەی پشت گوێ خستی ڕوون و ئاشکرای یاسا ناو برد .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە