پەیامی کورد … یەکێتیی ئەورووپا تیمێك بۆ چاودێرکردنی ھەڵبژاردنەکان رەوانەی عێراق دەکات
وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیاند کە رێککەوتنێک لەبارەی چاودێریکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا، واژووکراوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە رێککەوتنەکە لەلایەن بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق، نزار خەیروڵڵا لەگەڵ باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، مارتن ھوس واژوو کراوە و ھاتووە "رێککەوتنەکە لەسەر داوای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق لەبارەی چاودێرکردنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە، واژووکراوە".
راشیگەیاندووە کە بەپێی رێککەوتنەکە، یەکێتیی ئەورووپا تیمی خۆی بۆ چاودێکردنی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە رەوانەی عێراق دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت ھەڵبژاردنەکانی پێشوختە لە 10ـی تشرینی یەکەمی داھاتوو ئەنجام بدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە